شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: ساقی وەهارەن... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ساقی وەهارەن، ساقی وەهارەن بوڵبوڵ نه گوڵشەن، گوڵ نه گوڵزارەن [١] فەسڵی گوڵ گەشتەن، چاخی وەهارەن سەوزەن فەرش‏و لق شكۆفه دارەن [٢] سوراحی لەب ڕێز، ساغەر ئامادەن وەختی نۆشای «مەی»ن، خاتران شادەن [٣] ساقی خەستەی زوڵف عەنبەرينی تۆم چەمەڕای بادەی كەوسەرينی تۆم [٤] من عەرسەی مەيدان عەمرم كەردەن تەی ساقی مەی دانت سا كەی مەبۆ، كەی؟ ! [٥] دەخيلم ساقی جەو بادەی سەر جۆش جامێ مەی پێم دەر تا نۆش كەروون نۆش [٦] با خاتر جه داخ دەوران شاد كەروون كۆگای خەرمانان خەم وه باد دەروون [٧] «صەيدی» جه عەشقت ئەر سەد كه مەستەن ساقی پياڵەی تۆش ئاوات واستەن [٨] ١. واته: ساقی بەهاره بوڵبوڵ وا له گوڵشەناو گوڵيش وا لەناو گوڵزارا. ٢. چاخ: تۆف. وەهار: بەهار. لق: لقی دار. شكۆفه: هەراڵه، گوڵ. واته: وەختی گوڵەو كاتی گەشته، تۆفی بەهارو خۆشی‏يه، دونيا، سەوزه دار هەراڵەی كردووه. ٣. واته: سوراحی پڕەو پياڵەش حازره، كاتی مەی نۆشين‏و خۆشی‏يه، وەختی دڵشادی‏يه. ٤. واته: ساقی نەخۆشی زوڵفی بۆن خۆشی تۆم، چاوەنواڕی مەی كەوسەرينی تۆم. ٥. واته: من ئەرزی مەيدانی تەمەنم بڕيوەو تەواوم كردووه، ساقی سا تۆيش كەی كاتی مەی دانت دێ؟ كەی؟ !! كەی مەی‏و شەرابم ئەدەيتێ؟ كەی؟ ! . ٦. واته: دەخيلتم ساقی لەو مەيه به جۆشه پەرداخێكم بدەرێ تا زوو نۆشی كەم. ٧. واته، : با خاترم له داخی دەوران‏و زەمانه شاد بكەم، كۆگای خەرمانی خەمان بدەم به باو خەم له دڵم دەر كەم. ٨. واته: «صەيدی» له عەشقی تۆ مەسته، بەڵام ئەی ساقی ئاواته خوازی پياڵەی دەستی تۆيه، كه پياڵەيەك «مەی»ی بدەيتێ.